سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق یاسای چاکسازی په‌سه‌ندکرد
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، یاسای چاکسازی له مووچه، ده‌رماڵه، به‌خشین، ئیمتیازاته‌کان و خانه‌نشینی له هه‌رێمی کوردستان ــ عێراق ژماره 2ی ساڵی 2020 لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە واژۆ کراوە.
بە پێی راپۆرتی وێستگە نیوز ، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که یاساکه هه‌نگاوێکی دیکه‌ی چاکسازییه له بواری کارگێڕی و داراییدا. به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی هه‌رێمی کوردستانیش، به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌نگاوه‌کانی دیکه‌ی چاکسازی له‌پێناو به‌رژەوه‌ندیی گشتیی گه‌لی کوردستاندا.
له ڕاگه‌یاندراوه‌که‌دا هاتووه "حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕاده‌سپێرین تا له ماوه‌یه‌کی گونجاو‌دا پرۆژه‌یاسای خانه‌نشینیی یه‌کگرتوو بۆ هه‌رێمی کوردستان ئاماده و پێشکه‌ش به په‌رله‌مانی بکات، به شێوه‌یه‌ک بنه‌ما و پێوه‌ری هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری تێدا بێت و مووچه‌خۆران دڵنیا بکاته‌وه که ئێستا و داهاتووش ماف و شایسته‌کانیان مسۆگه‌ر و پارێزراو ده‌بن، هه‌روه‌ها له په‌یڕه‌وی جێبه‌جێکردندا ڕه‌چاوی ئه‌و تێبینی و پێشنیارانه بکرێت که ده‌رباره‌ی یاساکه خراونه‌ته ڕوو، ئه‌و که‌موکوڕییانه‌ش که له جێبه‌جێکردنیدا ده‌رده‌که‌ون، ده‌کرێت به هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاساکه و په‌یڕه‌وی جێبه‌جێکردنی، چاره‌سه‌ر بکرێن".