1200 ئاوارەی دیکەی کوردی سوریا گەیشتنە هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i376444-1200_ئاوارەی_دیکەی_کوردی_سوریا_گەیشتنە_هەرێمی_کوردستان
بە دوای بەردەوامبوونی قەیران لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا ، 1200 کەسی دیکە لە کوردانی دانیشتووی ئەم ناوچانە وەک ئاوارە گەیشتنە هەرێمی کوردستان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 08, 2020 16:00 Asia/Tehran
  • 1200 ئاوارەی دیکەی کوردی سوریا گەیشتنە هەرێمی کوردستان

بە دوای بەردەوامبوونی قەیران لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا ، 1200 کەسی دیکە لە کوردانی دانیشتووی ئەم ناوچانە وەک ئاوارە گەیشتنە هەرێمی کوردستان .

بە پێی راپۆرتی کوردستان 24 ، هاتنی ئاوارەکانی کوردی سوریا لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریاوە بۆ هەرێمی کوردستان کە دوای هێرشی سەربازیی تورکیا بۆسەر ئەم ناوچانە دەسپێبوو ، هێشتا بەردەوامە و لە مانگی رابردووی زایینی دا 253 بنەماڵەی دیکە گەیشتوونەتە هەرێم .

 بە گوێرەی ئەم هەواڵە ، ئەم ئاوارانە کە 1200 کەسن ، لە لایەن دامەزراوە مرۆییەکانی بیانی و نێوخوی هەرێمی کوردستانەوە داکۆکیان لێدەکرێ و پێداویستیەکانیان دابین بووە و لە کەمپی ئاوارەکانی بەردەڕەش لە پارێزگەی دهۆک نیشتەجێ کراون .

بەر لەوە بەڕێوەبەرایەتی قەیران لە هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو تا ئێستا زیاتر لە 18 هەزار ئاوارەی کوردی سوریایی، هانایان بۆ هەرێم هێناوە و و لە کەمپی ئاوارەکاندا نیشتەجێ کراون .