یەکێتی بڕیارە سەختەکەی دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i376453-یەکێتی_بڕیارە_سەختەکەی_دا
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی گشتی یەکێتی نیشتیمانیی کۆتایی هات و سیستمی هاوسەرۆکی بۆ ئەو حیزبە پەسەند کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 09, 2020 04:28 Asia/Tehran
  • یەکێتی بڕیارە سەختەکەی دا

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی گشتی یەکێتی نیشتیمانیی کۆتایی هات و سیستمی هاوسەرۆکی بۆ ئەو حیزبە پەسەند کرا.

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی گشتی یەکێتی نیشتیمانیی کۆتایی هات و سیستمی هاوسەرۆکی بۆ ئەو حیزبە پەسەند کرا.

میدیای فەرمی یەکێتی ئاشکرای کردووە، لە کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی شەممەی سه‌رکردایه‌تیدا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ سیستمی هاوسه‌رۆکی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی داهاتووی یه‌کێتی په‌سه‌ند کرا.

ئاماژەی بەوەش داوە، ژماره‌ی هاوسه‌رۆکه‌کان دیاری نه‌کراوه‌، هیچ کەسێکیش بۆ ئەو پۆستانە دەستنیشان نەکراوە.

هەروەها ئەوەش ئاشکرا کراوە، هێشتا بڕیار لەسەر ئەوە نەدراوە کە سەرۆک جێگری دەبێت یان نا، لە کۆبوونەوەکەش باس لە ئەرک و بەرپرسیارەتییەکانی سەرۆک کراوە.