هه‌رێم و به‌غدا لیژنەیەکی باڵا بۆ چارەسەری کێشەکان پێکده‌هێنن
شوبات 09, 2020 12:27 Asia/Tehran
له‌پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی ئێراقی، بێگه‌رد تاڵه‌بانی وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستانی ئیراق رایگەیاند، له‌گه‌ڵ به‌غدا رێککەوتنکراوه لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ چارەسەر کێشەکان.
له‌دوای کۆبوونه‌وه‌که وەزیری کشتووکاڵی عێراق ده‌رباره‌ی شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەبێت وەزارەتی بازرگانی ئه‌و کارە بکات، جه‌ختی له‌وه‌شکرده‌وه که بۆ ئه‌وان بۆ جیاوازی لە نێوان جووتیارانی عێراق و هه‌رێم نییە.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی حکومه‌تی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی عێراقی لەبارەی پێکهێنانی لیژنەیەکەی باڵا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی شایستە داراییەکانی جوتیاران و کێشەکانی دیکە رێککەوتووین و داوامانکردووە بەیەکچاو تەماشای جووتیاران بکرێت.