سیستەمی هاوسەرۆکی کێشە لەنێو یەکێتی دروست دەکات
ئەنجوومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق سیستمی هاوسەرۆکی بۆ بەڕێوەبردنی حیزبەکە پەسەندکرد، بەڵام ئەو سیستەمە کێشەی لەناو یەکێتی دروست کردووە.
مستەفا چاوڕەش، سەرپەرشتیاری دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی گشتی یەکێتی رۆژی شەممە رایگەیاند، بەزۆرینەی دەنگ سیستمی هاوسەرۆکی بۆ بەڕێوەبردنی داهاتووی یەکێتی پەسەند کرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەکی ئاگادار دراوە بەشارپرێس، لەدوای پەسەندکردنی سیستەمی هاوسەرۆکی ناڕەزایی لەناو سەرکردایەتی حیزبەکە دروست بووە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ناڕەزاییەکان پەیوەندی بەوەوە هەیە، کە چەند سەرکردەیەکی یەکێتی لەگەڵ ئەو سیستەمە نینو دەیانەوێت بەشێوەی سیستەمو جێگیر یەکێتی بەڕێوەبچێت.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، کە بەهۆی ئەو ژمارەی هاوسەرۆکەکان دیاری نەکراوە، هەروەها ناوی کەسیش بۆ ئەو پۆستانە دەستنیشان نەکراون.
مستەفا چاوڕەش باسی لەوەشکردووە، هەر لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی سیستمی هاوسەرۆکی کراوەو رای هەموو ئەندامانی لەسەر وەرگیراوە، کە ئایا لە داهاتوودا سەرۆک جێگری دەبێت یاخود نایبێت، ئەرک و بەرپرسیارییەکانیان چی دەبێت.