گۆڕان: بۆ پێدانی پۆستەکان پارتی چاوەڕێی لیستی ناو لە ئێمە دەکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i376478-گۆڕان_بۆ_پێدانی_پۆستەکان_پارتی_چاوەڕێی_لیستی_ناو_لە_ئێمە_دەکا
ئەندامێکی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان رایگەیاند، بۆ پێدانی پۆستی بەڕێوەبەرە گشتییەکان ‌و راوێژکارەکانی پشکی گۆڕان، پارتی چاوەڕێی ناو لە ئەوان دەکات ‌و دەشڵێ "لەم هەفتەیەدا فەرمانی دەستبەکاربوون بۆ دوو بریکاری وەزارەت لە پشکی گۆڕان دەردەچێت".
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 09, 2020 13:36 Asia/Tehran
  • گۆڕان: بۆ پێدانی پۆستەکان پارتی چاوەڕێی لیستی ناو لە ئێمە دەکا

ئەندامێکی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان رایگەیاند، بۆ پێدانی پۆستی بەڕێوەبەرە گشتییەکان ‌و راوێژکارەکانی پشکی گۆڕان، پارتی چاوەڕێی ناو لە ئەوان دەکات ‌و دەشڵێ "لەم هەفتەیەدا فەرمانی دەستبەکاربوون بۆ دوو بریکاری وەزارەت لە پشکی گۆڕان دەردەچێت".

شەماڵ عەبدولوەفا، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بۆ وەرگرتنی پۆستەکانی پشکی گۆڕان، پارتی وەڵامێکی ئەرێنیی داونەتەوە. ئەندامەکەی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو، بۆ وەرگرتنی پۆستی بریکارەکانی وەزارەت، ناوی چوار بریکاری وەزارەتیان داوەتە پارتی ‌و گوتیشی "بڕیارە لەم هەفتەیەدا فەرمانی دەستبەکاربوون بۆ بریکاری وەزارەتەکانی ناوخۆ ‌و پەروەردە لە پشکی گۆڕان دەربچێت". بەپێی رێککەوتنی پارتی ‌و گۆڕان لە 12%ی پۆستەکانی حکومەت لە کابینەی نۆیەم بەر بزووتنەوەی گۆڕان دەکەون کە لەناویاندا جگە لە پۆستی وەزارەتەکانی دارایی و ئابووری، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ‌و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، چوار بریکاری وەزارەتەکانی ناوخۆ‌ و کارەبا ‌و شارەوانی ‌و پەروەردە وەردەگرێت.