پشووی گشتی لە هەرێمی کوردستان بە هۆی زۆقم و زۆفی
دەوڵەتی هەرێمی کوردستان بە هۆی سەرما و سەهۆڵبەندانی توند بە ڕاگەیندرانی داخرانی سەرانسەری هەموو فرمانگە ،ئیدارەکان ، بنکە دەوڵەتیەکان و قوتابخانەکان و زانکۆکانی هەرێمی داخست .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کوردپرێس لە ئاگادارینامەیەکدا کە لە لایەن جوتیار عادل وتەبێژی فەرمی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان بڵاو کراوەتەوە کە دەوڵەت بە هۆی سەرما و سەهۆڵبەندانی توند بە ڕاگەیندرانی داخرانی سەرانسەری هەموو ئیدارەکان بنکە دەوڵەتیەکان و قوتابخانەکان و زانکوەکانی هەرێمی داخست . بە پێی ئەو ئاگاداریننامەیە ئەمڕو سێشەمە 22 ڕێبەندان 11 فێڤریە هەموو فەرمانگەکان دامەزراوە دەوڵەتیەکان قوتابخانەکان و زانکوەکانی هەرێم داخراون . شایانی باسە کە لە ماوەی ڕوژانی ڕابردووش بە هۆی بارینی توند و سەرمای هەوا ،فەرمانگەکان قوتابخانەکانی بڕێک لە ناوچەکانی هەرێم داخراون و ڕادەی بارینی بەفر لە بڕێک لە ناوچەکانی بۆ زیاتر لە 2 مەتر گەیشتووە و بارینی بەفر چالاکیەکان لە تێپەڕگای سنووری حاجی عومران لە نێوان ئێران و هەرێمی ڕاگرتووە .