ھەنجومەنى وەزیران بۆ جێبەجێکردنى یاساى چێ سازى کۆدەبێتەوە
شوبات 12, 2020 12:44 Asia/Tehran
بەمەبەستى هەنگاونان بۆ جێبەجێکردنى یاساى چاکسازى و سازو کاری جێبەجێکرانى، ھەنجومەنى وەزیرانى هەرێم کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم کۆدەبێتەوە و تەوەرى سەرەکى کۆبونەوەکەش گفتوگۆکردنە دەربارەى هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى یاساى چاکسازى لە خانەنشینى و موچە. ئەوە لە کاتێکدایە، دواى پەسەندکردنى لەلایەن پەرلەمانى کوردستانەوە، رۆژى سێشەممەى رابردو، سەرۆکى هەرێمى کوردستان واژۆى لەسەر یاساى چاکسازى لە موچە و خانەنشینى کرد، داواشیکرد حکومەتى هەرێم هەنگاو بنێت بە ئاڕاستەى جێبەجێکردنى یاساکە.
هاوکات حکومەتى هەرێمى راسپارد تا لەماوەیەکى دیاریکراودا پڕۆژە یاساى خانەنشینى یەکگرتو بۆ هەرێم ئامادە بکات و پێشکەشى پەرلەمانى بکات.