داعش دوو گەنجی گەرمیان ئازاد دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i376971-داعش_دوو_گەنجی_گەرمیان_ئازاد_دەکات
دوای ئەوەی شەش مانگ بوو دەستبەسەری کردبوون، چەکدارانی داعش دوو گەنجی گەرمیان ئازاد دەکەن کە دانیشتووی شارۆچکەی رزگاری و کفرین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 18, 2020 08:57 Asia/Tehran
  • داعش دوو گەنجی گەرمیان ئازاد دەکات

دوای ئەوەی شەش مانگ بوو دەستبەسەری کردبوون، چەکدارانی داعش دوو گەنجی گەرمیان ئازاد دەکەن کە دانیشتووی شارۆچکەی رزگاری و کفرین.

"چەکدارانی داعش شەش مانگ لەمەوبەر ئەو دوو گەنجەیان دەستگیرکردووە و ئەمڕۆ هەریەکەیان بە 40 هەزار دۆلار ئازاد کردووە".

چەکدارانی داعش رۆژی یەکشەممە 15-02-2020 بە خێزانی ئەو دوو گەنجەیان گوتووە، دووشەممە لە هەمان شوێنی دەستگیرکردنی کوڕەکانیاندا ئامادەبن و بۆیان دەهێننەوە. 

شەش مانگ لەمەوپێش لەسەر رێگەی تاوخ کە ئۆتۆمبێلەکەیان تێکدەچێت، دادەبەزن چاکی بکەنەوە، لەو کاتەدا گرووپێک چەکدار بەسەریاندا دەدەن و دەیانڕفێنن.

زانا شوکر، لەدایکبووی 1995ـە و یەکێکە لە ئازادکراوەکان و بە رووداوی گوت، "سەرەتا لەسەر رێگەکە گیراین. سێ بۆ چوار کاتژمێر رۆیشتین، چاومان بەسترابوو، چووینە شوێنێک گوتیان سەرتان داگرن، چووینە ژێرزەمینێک و لەوێ کەلەپچەیان کردین و زنجیریان کردە پێمان".