نەبوونی زانیاری لە سەدی پەنجای داهاتەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i376975-نەبوونی_زانیاری_لە_سەدی_پەنجای_داهاتەکانی_نەوتی_هەرێمی_کوردستان
ئەندامی کۆمیسیۆنی وزەو سەرچاوە سروشتییەکانیی پەرلەمانی کوردستان،ڕایگەیاند کە هەر ئێستا لە سەدا ٥٠ـی داهاتەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان نادیارەو زانیارییەک لە بارەی چارەنووسیان لەبەر دەست دانییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 18, 2020 12:21 Asia/Tehran
  • نەبوونی زانیاری لە  سەدی پەنجای داهاتەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان

ئەندامی کۆمیسیۆنی وزەو سەرچاوە سروشتییەکانیی پەرلەمانی کوردستان،ڕایگەیاند کە هەر ئێستا لە سەدا ٥٠ـی داهاتەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان نادیارەو زانیارییەک لە بارەی چارەنووسیان لەبەر دەست دانییە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێسبە گێرانەوە لە ماڵپەڕی دەنگ وباسی ئاوێنە، شێرکۆجوودەت لەکاردانەوە بە قسەکانی وەزیری وزەی ئەمریکا کەلەدیداری لەگەڵ مەسروربارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشتی موونیخ، ڕایگەیاند  ئێستا ڕادەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان زیاترە لە وڵاتی لیبیا و ئەمە وەک پەرجوویەکە  گوتی هەرێم  لەم بوارە دا چ کارێکی ئەنجام نەداوە. ئەندامی کۆمیسیۆنی وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بە ئاماژە بەمەی هەڵینجان و هەناردەی نەوت کارێکی گەورەیە، ڕایگەیاند گەورەترین خاڵی لاوازی لە هەرێمی کوردستان،نەبوونی شەفافییەت لە چالاکییەکانی دۆسییەی نەوتییە و هەربۆیە ئەم کردەوە گەورەیە هیچ قازانجێکی بۆ خەڵکی هەرێم نییە. هەروەها گوتی کە ٤٠ تا ٥٠ لەسەدی داهاتەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان نادیارە و زانیارییەک لە چارەنووسی ئەم ڕادەی داهات لە بەر دەست دا نییە وکابینەی دەوڵەتی نۆهەمی هەرێمیش(بە سەرۆک وەزیرانی مەسروربارزانی) تابە ئێستا نەیتوانیوە وەزیری تازەی وەزارەتی سەرچاوە سروشتییەکان (وەکوو بەڕێوە بەری چالاکییەکانی نەوتی هەرێم) دیاری بکات.