بافڵ تاڵه‌بانی‌ و لاهور شێخ جه‌نگی‌ بوون به هاوسەرۆکانی یەکیەتی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i376988-بافڵ_تاڵه_بانی_و_لاهور_شێخ_جه_نگی_بوون_به_هاوسەرۆکانی_یەکیەتی
کاتژمێر یانزی‌ پێشنیوه‌رۆی‌ ئه‌مرۆ 18 ی‌ شوباتی‌ 2020 ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌رکردایه‌تی‌ یه‌کێتی‌ نیشتیمانی‌ کوردستان کۆبۆوه‌، ئه‌مه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ کۆبونه‌وه‌کان بۆ ماوه‌ی‌ سێ‌ رۆژ له‌به‌ر سه‌فه‌ری‌ کۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی‌ بۆ ئه‌رده‌ن دواخرابوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 18, 2020 15:33 Asia/Tehran
  • بافڵ تاڵه‌بانی‌ و لاهور شێخ جه‌نگی‌ بوون به هاوسەرۆکانی یەکیەتی

کاتژمێر یانزی‌ پێشنیوه‌رۆی‌ ئه‌مرۆ 18 ی‌ شوباتی‌ 2020 ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌رکردایه‌تی‌ یه‌کێتی‌ نیشتیمانی‌ کوردستان کۆبۆوه‌، ئه‌مه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ کۆبونه‌وه‌کان بۆ ماوه‌ی‌ سێ‌ رۆژ له‌به‌ر سه‌فه‌ری‌ کۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی‌ بۆ ئه‌رده‌ن دواخرابوو.

به‌پێی‌  راپۆری میدیاکانی هەرێم ، گرنگترین خاڵی‌ کۆبونه‌وه‌که‌ی‌ ئه‌مرۆ هه‌ڵبژاردنی‌ هاوسه‌رۆکانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌رکردایه‌تی‌ یه‌کێتی‌ بوو که‌ تیایدا هه‌ر یه‌ک له‌ بافڵ تاڵه‌بانی‌ و لاهور شێخ جه‌نگی‌ به‌زۆرینه‌ی‌ ده‌نگی‌  93 ئەندامی ئامادەبوو 92 دەنگیان بەدەستهێناوە.

پێش هه‌ڵبژاردنی‌ هاوسه‌رۆکان، رزگار عه‌لی، به‌وێستگه‌ نیوزی‌ رایگه‌یاند : "ئه‌مڕۆ به‌ کۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی، په‌یڕه‌وی ناوخۆ که‌  له‌ 77 ماده‌ پێکهاتووه‌ په‌سه‌ند کراوه‌".
لە فەرھەنگی ڕامیاری دا  نەریتی ھاوسەرۆکایەتی  بە گشتی  بە مەبەستی  ھاوسەنگی ژن و پیاوە ، لە نێو ڕێکخراوە و ناوەندە کانی جڤاکی دا بەڵام
ئەم نەریتە لە نێو یەکیەتی دا گۆڕدراوە بۆ ھاوسەنگی دەسەڵات .