ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسعوود بارزانیو عوسمان بایدەمیر
شوبات 19, 2020 13:56 Asia/Tehran
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات لە سەلاحەددین لەگەڵ کەسایەتی و ڕامیاری کورد عوسمان بایدەمیر کۆبووەوە.
بەپێی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، لەو دیدارەدا ڕەوشی گشتیی ناوچەکە و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکان خرایە بەر باس و بیروڕایش لەبارەی بارودۆخی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر لەو دانیشتنەدا جەخت لە پەیامی ئاشتییانەی گەلی کوردستان و گرتنەبەری ڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەییشتن بۆ چارەسەر کێشەکان کرایەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەی نێوان بارزانی و عوسمان بایدەمیر نزیکبوونەوەی لایەنە کوردییەکان و گوتاری ئاشتیخوازانەی هاوبەشی نەتەوەیی بە پێویست زانرا.