سەردانی ڕامیارکاری پایەبەرزی کوردی تورکیا لە گڵکۆی جەلال تاڵەبانی
ڕامیارکاری پایەبەرزو بەنێوبانگی کوردی تورکیا لەدوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی گڵکۆی جەلال تاڵەبانی دامەزرێنەری یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق و سەرک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتەشی کرد.
عوسمان بایدەمیری شارەوانی پێشوتری گەورەشاری کوردستانی تورکیا "ئامەد"و پارمانتاری پێشوتری ئەو شارە لە پارلمانی وڵاتەکەی کە هەنووکە سەدانی هەرێمی کوردستانی کردوە لەپاش چاوپێکەوتنی لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکڕاتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لە هەولێر سەردانی سلێمانی کردو لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم و ئەندامی سەرکردایەتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان کۆبۆوە.
لەمیانەی ئەو چاوپێکەوتنەدا کە بە بەشداری چەند ئەندامێکی دیکەی سەرکردایەتی یەکیەتی نیشتمانی بەڕێوە چوو بارودۆخی ناوچەکەو بە تایبەت کیشەی کوردەکان هاتە بەر باس و پیداگری کرایەوە لەسەر ڕەچاوکردنی بواری وتووێژو شێوازی دیپلۆماتیک بۆ چارەسەری کێشەو گیروگرفت و وەدەست هێنانی مافی کوردەکان.
بایدەمیر هەروەها سەردانێکی گڵکۆی جەلال تاڵەبانی سکرتێرو دامەزرێنەری کۆچکردووی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و سەرۆک کۆماریی پێشوتری ئێراق کردو پێداگری کرد لەسەر پێویستی کەسایەتی ناوبراو بۆ دۆخی هەنوکە.
ئامانجی سەردانەکەی عوسمان بایدەمیری ڕامیارکاروی مەزن و بەنێوبانگی کوردی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو هەرێمەو سەرۆکی پارت و لایەنە ڕامیاریەکانە بەئامانجی دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆچارەسەری کێشەی کوردەکان لە ناوچەکەدا.