خۆپیشاندان له سلێمانیی عێراق
هەروه‌ک بڕیار بوو، ئەمڕۆ شەممە 22ی شوباتی ساڵی 2020، دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری و چەند داوایەکی دیکە، خۆپیشاندانی سەرتاسەری له شاری سلێمانی و بەشێک لە ناوچەکانی دیکەی هەریمی کوردستان ده‌ستی پێ کرد.
پێشتر لیژنه‌ی سەرپەرشتیاری خۆپیشاندان رایگه‌یاندبوو، "خۆپیشاندانەکە کاتژمێر 3 ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارەکانی هەرێم بەرێوەدەچێت".
یەکێک لە داواکارییەکانی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ، "چارەسەرکردنی دەستبەجێی کێشەی سوتەمەنیی و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی هاوڵاتییان، وەک کارەبا، نەوت، غاز و ئاو و تادوایی. چونکە دەبێت ئەولەویەتی کاری دەسەڵات بۆ ژیان و گوزەرانی خەڵک بێت، نەک بۆ کۆمپانیاکانی دەسەڵات".
لە داواکارییەکی دیکەشدا هاتووە، " دۆزینەوەی هەلی کار و دامەزراندنی گەنجان و بێکاران و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان، وهەروەها دامەزراندنی فەرمانبەری کاتی و مامۆستای گرێبەست و خۆبەخشەکان بە شێوەی هەمیشەیی".
لە لایەکی دیکەوە ، به‌هۆى مه‌ترسى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى کۆرۆناوه، مۆڵه‌ت له خۆپیشاندانه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ى پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه رێکه‌وتى 22 ى 2 ى 2020 ى شارى هه‌ڵه‌بجه، وه‌رگیرایه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێکدا ، دیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه "دوای ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ره‌سمیماندا به لایه‌نگرانی نه‌وه‌ی نوێ به ئه‌نجامدانی خۆپشاندان، له ئێستادا مۆڵه‌ته‌که راده‌گیرێت".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "مه‌به‌ست له راگرتنی مۆڵه‌ته‌که، پاراستنی سه‌لامه‌تی هاوڵاتیانه له مه‌ترسییه‌کانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا".