مستەفا چاوڕەش: بافڵ تاڵەبانی سەردانی هەولێر دەکا
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عیراق بە زۆرینەی دەنگ پرۆگرامی ئەو حیزبەی پەسندکرد. ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی رایگەیاند، بافڵ تاڵه‌بانی وه ک هاوسه روکی " یه نه که " سه‌ردانی هه‌ولێر دەکات.
مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌ڤانیدا رایگه‌یاند، "له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆدا پرۆگرامی یه‌کێتی به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندکرا و راپۆرته‌که‌ی کۆسره‌ت ره‌سووڵ بۆ کۆنگره تاوتوێکرا و په‌سندکرا".مسته‌فا چاوڕه‌ش ئاماژەی بەوە کرد، "ده‌مانه‌وێت به‌شێک بین له حکومه‌تی عێراق و دژایه‌تیی ناکه‌ین و نامانه‌وێت حیزبی کارتۆنی به ناوی کورده‌وه له به‌غدا قسه‌بکات". ئه‌ندامەکەی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی ئەوەی خستەڕوو، "کاک مه‌سعود پێشتر پیرۆزبایی له یه‌کێتی کردووه و داواشی کردووه بافڵ تاڵه‌بانی سه‌ردانی هه‌ولێر بکات بۆ به‌شداریکردن له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگ که سبه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت". هاوکات مسته‌فا چاوڕه‌ش باسی لەوە کرد، بافڵ تاڵەبانی و شاندێک بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەیەک لەبارەی رەوشی عێراقەوە دەچنە هەولێر.