مه‌سرور بارزانی لە رێکارەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکۆڵێتەوە
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی ناوه‌ندی هه‌ولێری به‌سه‌رکردووه.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌مڕۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی ناوه‌ندی به‌سه‌ر کرده‌وه، که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی بۆ ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاماده‌کراوه.
سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، رایگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی هاتین دڵنیابین رێکاره‌کان به ته‌واوه‌تی گیراونه‌ته‌به‌ر و گوتی: "سوپاسی وه‌زیری ته‌ندرووستی ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و ستافه‌ی له نه‌خۆشخانه‌که‌ن، نه‌خۆشخانه‌که به ته‌واوه‌تی ئاماده‌کراوه و له هه‌موو پارێزگاکانیش هه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێک هه‌بوو به باشترین شێوه خزمه‌ت بکه‌ن".
سه‌رۆکی حکومه‌تی هەرێمی کوردستان دووپاتی له‌وه‌ش کرده‌وه، چه‌ندین کۆبوونه‌وه کراون بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه، هیوادارین له کاتێکی نزیکدا چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه بدۆزرێته‌وه.
داواشی کرد خه‌ڵک خۆیان و که‌سوکاریان بپارێزن و گوتی: "داوا له هه‌موو هاووڵاتیان ده‌که‌م رێنماییه‌کانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و وەزارەتی ناوخۆ و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار جێبه‌جێ بکه‌ن".
مه‌سرور بارزانی راشیگه‌یاند، تاکو ئێستا ئه‌وه‌ی گوتراوه هیچ حاڵه‌تێک له کوردستان نییه. ئه‌م نه‌خۆشخانه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، وه‌ک ئاماده‌کاریی پێشوه‌خته، بۆ حاڵه‌تی تووشبووان به ڤایرۆسی کۆرۆنا ژووره‌کانی که‌ره‌نتینه کراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێکی تووشبوون به ڤایرۆسه‌که تۆمارکرا، تووشبووه‌که‌ی لێ که‌ره‌نتینه بکرێت.