هۆکاری دواکه‌وتنی مووچه لە هەرێم ئاشکرا ده‌کرێت
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له باره‌ی هۆکاری دواکه‌وتنی مووچه‌ی هه‌رێمی کوردستان له به‌غداوه و نه‌گه‌یشتنی بۆ هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و مووچه‌یه ئیتڵاق بووه و هۆکاری ته‌کنیکی بوونه‌ته هۆی دواخستنی.
بە پێی راپۆرتی کوردستان24، ڤیان سه‌بری گوتی: ئه‌مشه‌و به‌دواداچوونم بۆ پرسی دواکه‌وتنی مووچه‌ی هه‌رێمی کوردستان کردووه و وه‌ک ئه‌وه‌ی پێم گه‌یشتووه، ئه‌و مووچه‌یه "ئیتڵاق" بووه و هۆکاری دواکه‌وتنی ته‌کنیکی بووه.
وتیشی: له‌مه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، وه‌زیری دارایی زۆر گرنگه و پێویسته بۆ کورد بێت و کورد خۆی ده‌ستنیشانی بکات، بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی رۆژ هه‌ر ناکۆکییه‌ک هه‌بوو، مووچه‌ی هه‌رێم نه‌بڕن. بۆیه ده‌بێت له ناو کارنامه‌ی حکومه‌تدا به‌ڵێنێک هه‌بێت له‌و باره‌یه‌وه.
له باره‌ی پێکهێنانی حکومه‌تیشه‌وه گوتی: به گوێره‌ی مادده‌ی 81ی ده‌ستوور، ئه‌گه‌ر هه‌ر بۆشاییه‌ک درووست بێت، سه‌رۆک کۆمار بۆ ماوه‌ی مانگێک وه‌ک مادده‌ی 76 باسیکردووه، که‌سێک راده‌سپێرێت. ئه‌مه بۆچوونێکی یاساییه. به‌ڵام محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی کاندیدی کوتله‌ی گه‌وره نییه و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره و پێویسته که‌سێکی دیکه له لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه دیاری بکرێت، ئه‌گه‌ر هاتوو عه‌للاوی شکستیهێنا یان ده‌نگی پێ نه‌درا.