کۆبوونەوەی پێدانی دەنگی متمانە بە کابینەی پێشنیارکراوی عەلاوی دواکەوت
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق باسی دواکەوتنی یەک ڕۆژەی کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکات بۆ پێدانی دەنگی متمانە بە کابینەی پێشنیارکراوی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ئەم وڵاتە .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی عێراق ، محەمەد حەڵبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند سەرۆکی پەرلەمان رازیبووە بە داوای محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بۆ دواخرانی کۆبوونەوەی نائاسایی تایبەتی دەنگدان بە کابینەی پێشنیارکراوی ئەو بۆ کاژێر یەکی نیوەڕۆی سبەی یەکشەممە .
ئەوە لە کاتێکدایە کە بڕیار درابوو کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پێدانی دەنگی متمانە بە کابینەی پێشنیارکراوی حکومەتی داهاتووی ئەم وڵاتە ئەمڕۆ شەممە بەڕێوە بچێ بەم حاڵەوە عەلاوی ئێوراوەی هەینی لە پەیامێکدا بۆ حەڵبووسی ، خوازیاری دواخرانی یەک رۆژەی کۆبوونەوەکە بوو بە ئامانجی تەواو کردنی کابینەکەی .