کۆبوونەوەی لیژنەی سەرۆکایەتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی لیژنە
ئەندامێکی لیژنەی سەرۆکایەتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەو لیژنە لەمیانەی کۆبوونەوەیەک سەرۆک و جێگرو سکرتێری لیژنەی سەرۆکایەتی بەهۆی دەنگ وەرگرتن هەڵدەبژێرێ.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵدەری کوردپرێس ئارام خەبات" لەمیانەی وتووێژێک لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵدەری خەندان ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ هەینی دەی مانگی ڕەشەمە لیژنەی سەرۆکایەتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان کۆبونەوەیەکی پێک دێنێ بەئامانجی هەڵبژاردنی سەرۆکی لیژنەو جێگرو سکرتێری یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ، کە بەشێوەی هەڵبژاردن و دەنگ وەرگرتن لەو کۆبوونەوەدا هەڵ دەبژێردرێن.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکیەتی نیشتمانی هەروەها وتی : کە هەرکام لە بەربژێرەکانی بەئەستۆگرتنی ئەو پۆستە پێویستە دەنگی دوو لە سێی ئەندامانی بەشدار وەدەست بێنن.
هەروەها وتی کە لەمیانەی ئەو کۆبوونەوەدا پرسی هەڵبژاردنی کەسانێک بۆ وەرگرتنی دیکەی پۆستە حیزبیەکانیش تاوتوێ دەکرێ.
لەمیانەی کۆنگرەی چوارەمی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان کە لە دوایین ڕۆژەکانی ساڵی ٢٠١٩ی زایینی بەڕێوە چوو، ئەندامانی لیژنەی سەرۆکایەتی یەکیەتی لەڕێگەی ئەندامانی بەشدار لە کۆنگرە هەڵبژێردراوە ئەوانیش دوابەدوای چەندان کۆبوونەوە لەگەڵ لاهوور شێخ جەنگی و پاڤڵ تاڵەبانی وەک سەرۆکی هاوبەشی یەکیەتی هەڵبژارد.