قوباد تاڵەبانی: لە ماڵەکانتان بمێننەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i377989-قوباد_تاڵەبانی_لە_ماڵەکانتان_بمێننەوە
دوێنێ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا بڕیاردرا بۆ ماوەی دوو هەفتە پشووی فەرمی بێت لە دام و دەزگەکان، جێگری سەرۆک وەزیرانیش داوا دەکات لەو دوو هەفتەیە هاونیشتمانییان لە ماڵ نەچنە دەرەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 10, 2020 03:58 Asia/Tehran
  • قوباد تاڵەبانی: لە ماڵەکانتان بمێننەوە

دوێنێ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا بڕیاردرا بۆ ماوەی دوو هەفتە پشووی فەرمی بێت لە دام و دەزگەکان، جێگری سەرۆک وەزیرانیش داوا دەکات لەو دوو هەفتەیە هاونیشتمانییان لە ماڵ نەچنە دەرەوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگیری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک داوایەکی لە هاونیشتمانییان کردووە و نووسیویەتی "تکاتان لێدەکەم ئەم دوو هەفتەیە بۆ خۆپارێزییە و وەک پشووەکانی دیکە سەیری مەکەن، مەچنە شوێنە قەرەباڵغەکان و پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانی وەزارەتی تەندروستی بن".

لە پەیامەکەیدا قوباد تاڵەبانی ئاماژە بەوەش دەکات، "پێکەوە دەتوانین بە کەمترین زیان ئەم قۆناخە دەرباز بکەین"، تاوەکو پێتان دەکرێت لە ماڵەکانتان بمێننەوە. 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنای کرد کە تێیدا چەند بڕیارێک دران لەوانە لە رۆژی چوارشەممە 11-3-2020 تاوەکو 26-3-2020 لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، جگە لە  ھێزەکانی پێشمەرگە، ئاسایش، ئاسایشی ناوخۆ و دامەزراوەکانی تەندروستی، بکرێتە پشووی فەرمی.