ڕاوێژێکی سه‌رۆک کۆمار: مووچه‌ی هه‌رێم نابڕدرێت
ڕاوێژکارێکی سه‌رۆک کۆماری عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت که به‌پشتبه‌ستن به لێکتێگه‌یشتنه‌کانی به‌غدا و هه‌وڵه‌کان بۆ مسۆگه‌رکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، مووچه‌ی هه‌رێم نابڕدرێت.
سالار مه‌حمود ڕاوێژکاری د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عیراق له لێدوانێکی تایبه‌ت به PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: که به پشتبه‌ستن به لێکگه‌یشتنه‌کانی به‌غداو هه‌وڵه‌کان بۆ مسۆگه‌رکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا سه‌رباری به‌رده‌وامبونی گرفته‌کان مووچه ئه‌مساڵیش نافه‌وتێت.
سالار مه‌حمود وتیشی: سه‌ره ڕای هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی نرخی نه‌وت و بوونی کورتهێنان له بودجه‌ی گشتی عیراق سیسته‌می پێدانی موچه‌ی موچه‌خۆران به‌رده‌وام ده‌بێت.
گوژمه‌ی پێویستیش بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی په‌تای کۆرۆنا له عیراق ته‌رخانکراوه و پێویسته پشکی کورستان له‌و گوژمه‌یه دابین بکرێت.