جووتیار عادل: گەڕانەوەی پاشەکەوت لە سیاسەتی حکومەتی هەرێمدا نییە
4 کاتژمێر پێش ئێستا 443 جار خوێندراوهتهوه شارپرێس:وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدهگهیهنێت، حکومەت رێوشوێنی تایبەت و پلانی خۆی هەیە بۆ قەیرانی دارایی و دابەزینی نرخی نەوت و کاریگەرییەکانی لەسەر دارایی هەرێمی کوردستان.
جوتیار عادل، وتهبێژی حکومهتی ههرێمی کوردستان ئهمڕۆ چوارشهممه ڕایگهیاند، "مەسەلەی پاشەکەوت لە سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا نییە و لە دەسەڵاتی ئێمەشدا نییە مووچە پاشەکەوت بکەین، مانگانەش مووچە دابەشدەکرێت".وتیشی "لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی بەردەوام دەبین لە پێداچوونەوە بە داهات و خەرجییەکان، بۆ ئەوەی بتوانین جۆرێک لە هاوسەنگی و دادپەروەری دروست بکەین".بە وتەی جووتیار عادل، لەسەرەتای پێکهێنانی کابینەی نۆیەمەوە تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی چاکسازییەوە توانیویەتی "داهاتی حکومەت بۆ دوو هێندە زیاد بکەین، ئامانجی سەرەکی حکومەتیش بەرقەرارکردن و بەدیهێنانی دادپەروەرییە، ئەمەش کارێکی ئاسان نییە و کاریشی دەوێت".