مەرجی پارتی بۆ قبووڵکردنی کاندیدی داهاتووی سەرۆک وەزیرانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i378052-مەرجی_پارتی_بۆ_قبووڵکردنی_کاندیدی_داهاتووی_سەرۆک_وەزیرانی_عێراق
ماوەی هەفتەیەک لە بەردەم عێراقدا ماوە بۆ ئەوەی سەرۆکوەزیران دیاریب کات، هەرێمی کوردستانیش چاوەڕوانی یەکلاکردنەوەی ئەو پرسە دەکات‌و پارتی دیموکراتیش بۆ کاندیدی سەرۆک وەزیران مەرجی هەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 11, 2020 13:11 Asia/Tehran
  • مەرجی پارتی بۆ قبووڵکردنی کاندیدی داهاتووی سەرۆک وەزیرانی عێراق

ماوەی هەفتەیەک لە بەردەم عێراقدا ماوە بۆ ئەوەی سەرۆکوەزیران دیاریب کات، هەرێمی کوردستانیش چاوەڕوانی یەکلاکردنەوەی ئەو پرسە دەکات‌و پارتی دیموکراتیش بۆ کاندیدی سەرۆک وەزیران مەرجی هەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی شارپرێسەوە، شوان محەمەد تەها، بەرپرسی لقی 5ی پارتی لە بەغدا، بۆ پێگەی فەرمی حیزبەکەی وتویەتی: کوتلە شیعەکان لە کۆبوونەوەکان بۆ ئەوەی کەسێک دیاری بکەن بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەردەوامن، چونکە سەقفێکی زەمەنی بۆ پێکهێنانی حکومەت هەیە. ناوبراو ئەوەشی نەشاردەوە کە ناکۆکی هێزە سیاسییەکان لە لایەک و ئەو دۆخەش لە عێراقدا هەیە بە هۆی داواکاریی خۆپیشاندەرانەوە لە لایەکی دیکەوە، ئەرکەکەی قورستر کردووە.

تەها ڕوونیشیکردەوە، ئێستا هەوڵەکان بۆ دیاریکردنی کەسێک چڕ بوونەتەوە و کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوەش ئەنجام دەدەن، تا ئێستاش لەسەر چەند ناوێک رێک نەکەتوون، بەڵام 10 ناو بۆ ئەو پۆستە دێت، لەگەڵ ئەوەشدا نەگەیشتوونەتە بڕیاری کۆتایی.

ئەم بەرپرسی پارتی دیموکراتی کوردستان جەختیکردەوە، کە لە بەرانبەر ئەم ناوانەدا، موقتەدا سەدر بە ‌تەنیا وەستاوەتەوە و ئامادە نییە لەگەڵیاندا دابنیشێت و دەیەوێت خۆی کەسێک دەستنیشان بکات.

لەبارەی داواکاریی کوردیشەوە، ناوبراو دەڵێت: هەر کەسێک دەبێتە سەرۆکوەزیران، یان خۆی کاندید دەکات، دەبێت داواکاریی کورد لە بەرچاو بگرێت، هەروەها دەبێت وەک قەوارەیەک مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بکات.