وەزیرى تەندروستى ژمارەى توشبوانى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان ئاشکرا دەکات
وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوو کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوونە.
سامان بەرزنجی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و وتی لەماوەی 24 کاژێری رابردوودا تەنیا دوو کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، یەکێکیان قوتابییەکی 19 ساڵە و ئەوەی دیکەش پیاوێکی تەمەن 64 ساڵە خەڵکی ناحیەی ئاشتیە لە کۆیە.ئاماژەی بەوەشکرد، لەکۆی 3 هەزار و 64 کەس تەنها 953 کەس لە29 شوێنی کەرنتینە کراوە ماون. نوێ دەکرێتەوە..رونیشیکردەوە، دووهەزار و 161 کە چوونەتەوە ماڵی خۆیان.
ئەوەشیخستەڕوو، لەماوەی 24 کاتژێری رابردوو 154 پشکنین کراوە لەشارەکانی هەرێم 2 حاڵەتی پۆزەتیف هەبوو کە حاڵەتێکیان خوێندکارێکی 19 ساڵە کە لەهەمان خانەوادەیەکی توشبووە کە پێشتر گیانی لەدەستدا لەسلێمانی.
باسیلەوەشکرد، حاڵەتەَکەی دیکە پیاوێکی تەمەن 64 ساڵەلەناحیەی ئاشتی سەر بەقەزای کۆیە رەوانەی نەخۆشخانەی تایبەت دەکرێت. وەزیری تەندروستی هەرێ باسیلەوەشکرد، 16 حاڵەتی پۆزەتیف لەهەرێمی کوردستان هەیە و تائێستا یەک کەس گیانی لەدەستداوە هەروەها حاڵەتێکی چاکبوونەوەش هەیە.