وەزارەتی تەندروستیی ھەرێم: لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ھیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i378104-وەزارەتی_تەندروستیی_ھەرێم_لە_٢٤_کاتژمێری_ڕابردوودا_ھیچ_حاڵەتێکی_کۆرۆنا_تۆمار_نەکراوە
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ھیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 13, 2020 04:32 Asia/Tehran
  • وەزارەتی تەندروستیی ھەرێم: لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ھیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ھیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە شەوی پێنجشەممە ١٢ ی ٣ ی ٢٠٢٠ بڵاوی کردەوە، سێ هەزار و ١٨٦ کەس لە هەرێمی کوردستان لە  کەرەنتینەدان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردووشدا هیچ حاڵەتێکی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار نەکراوە. 

دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی هەرێم:

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ گەڕان و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:

1.  ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەرەنتینەکان بوون (٣١٨٦) هاوڵاتین لە (٢٩) شوێنی جیاواز کە لەئێستادا تەنها (٨٩٣) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (٢٢٩٣) هاوڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە.

2. لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٩٨) پشکنین ئەنجامدرا کە گشت دەرنجامەکان نێگەتیڤ بوون. 

3. کۆی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان تەنها (١٩) حالەتە،  لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (١) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە وە هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان و باری تەندروستیان جێگیرە.