پارێزگاری هەولێر هۆشداریی توند دەدات
ئادار 15, 2020 04:54 Asia/Tehran
لە راگەیەندراوێکدا پارێزگاری هەولێر هۆشداریی توند دەدات سەبارەت بەوانەی پابەند نابەن بە رێنماییەکان و دێنە دەرەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: پارێزگاری هەولێر ئاگاداری سەرجەم شوفێرانی سەنتەری شاری هەولێر دەکاتەوە کە بە هیچ جۆرێک لە ماڵەکانیان دەرنەچن و سەرپێچی لە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆی وەزارەتی ناوخۆ نەکەن.
هەروەها لەو ڕاگەیاندراوە جەخت کراوە کە بە پێچەوانەوە هەر هاوڵاتییەک بە ئۆتۆمۆبیڵەکەی بێتە دەرەوە دووچاری سزا و ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە و ئۆتۆمۆبیڵەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت، هەر بۆ ئەم مەبەستەش تا ئێستا تیمەکانی پۆلیسی هاتووچۆی سەنتەری شار بە هۆی سەرپێچی لە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ ۷ ئۆتۆمۆبێڵییان دەست بەسەردا گرتووە.
لە کۆتایدا ڕاگەیەندرا "بۆیە داوا لە هاوڵاتییانی خۆشەویست دەکەین پابەندی بڕیارەکە بن"