بومەلەرزەیەکی بەهێز چەند ناوچەیەکی هەولێر و نەینەوای هەژاند
ئادار 16, 2020 12:39 Asia/Tehran
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزیەکی بەهێز چەند ناوچەیەکی نێوان هەردوو پارێزگای هەولێر و نەینەوای هەژاند.
بەگوێرەی ناوەندی جیهانی بۆ چاودێری بومەلەرزە، زەوی هەژەکە بە هێزی 4.9 پلە بەگوێرەی پێوەری رێختەر ناوچەکانی نێوان هەردوو ناحیەی کەڵەکی سەر بە پارێزگای هەولێر و گوێڕ لە سنووری پارێزگای نەینەوای هەژاند.
وەک راشگەیەندراوە، لە هەریەک لە سەنتەری شاری هەولێر، گوێڕ، کەڵەک و بەشێک لە سنووری پارێزگای کەرکووکیش هەست بە هێزی بومەلەرزەکە کراوە.
تا ئێستاش هیچ زیانێکی ئەو بومەلەرزەیە لە هیچ ناوچەیەک رانەگەیەندراو.