لە دیالە هەفتەیەک قەدەخەی هاتووچۆ رادەگەیێندرێت
جێگری پارێزگاری دیالە رایگەیاند، لە چوار تووشبووی کۆرۆنا لە سنووری پارێزگای دیالە، سێیان چاکبوونەتەوە و گوتیشی"بۆ خۆپارێزی هەفتەیەک قەدەخەی هاتووچۆ رادەگەیێنین".
کەریم عەلی، جێگری پارێزگاری دیالە رایگەیاند، لە دیالە هەموو رێکارەکان بۆ رێگریکردن لە تەشەنەکردنی کۆرۆنا گیراونەتەبەر و نەخۆشخانەیەکی تایبەت بۆ تووشبووان تەرخانکراوە، تاوەکو ئێستاش تەنیا چوار کەس تووشی کۆرۆنا بوون و سێیان بەتەواوی چاکبوونەتەوە و تەندروستی ئەوی دیکەشیان جێگیرە.
جێگری پارێزگاری دیالە ئاماژەی بەوەشکرد تەنیا پزیشک و هێزە ئەمنییەکان رێگەی هاتووچۆیان پێدەدرێت.
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە، لە هەرێمی کوردستان 37 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، کە 9 کەسیان چاکبوونەتەوە و یەک کەس گیانی لەدەستداوە. لە عێراقیش بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی 97 کەس تووشبوون 24 کەس چاکبوونەتەوە و نۆ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.