جێگری پارێزگاری هەولێر: 625 شوفێر بەهۆی سەرپێچیی قەدەخەی هاتووچۆ سزادراون
ئادار 18, 2020 04:22 Asia/Tehran
جێگری پارێزگاری هەولێری ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی پابەند نەبوونی بەشێک لە شۆفێران بە قەدەخەی هاتووچۆوە سزای 625 شۆفێر دراوەو لە ئێستادا بڕیاری قەدەخەی هاتووچۆکردن مەودای نێوان قەزاکانیش دەگرێتەوە".
هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر رایگەیاندووە: بڕیاری قەدەخەی هاتووچۆ بەردەوامە. دوای ئەوەی قەدەخەکە بۆ ماوەی 72 کاژێری دیکە درێژکرایەوە، لە سێیەم رۆژی قەدەخەی هاتووچۆ، بەهۆی پابەند نەبوونیان بە قەدەخەی هاتووچۆوە، لە هەولێر 625 شوفێر سزادراون".
جێگری پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد بڕیاری هاتووچۆکردنەکە تەنیا بۆناو سەنتەری هەولێر نییە، بەڵکو لەنێوان قەزاکانیش هاتووچۆکردن قەدەخەیە.
جێگری پارێزگاری هەولێر باسی لەوەش کرد کە، هێزە ئەمنییەکان دەستیان کراوەیە بۆ ئەوەی کە لەو هاونیشتمانیانە بپێچنەوە کە پابەندی قەدەخەی هاتووچۆ نابن.