مەسرور بارزانی: دڵنیابن بە هاوکاری یەکتر ئەم قەیرانە تێدەپەڕێنین
ئادار 20, 2020 11:58 Asia/Tehran
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆزو ساڵی نوێ بڵاوکردەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە جەژنی نەورۆزدا پیرۆزبایی لە گەلی کورد، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکات.
مەسرور بارزانی لە پەیامەکەی داوا لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات، پابەندی رێنماییەکان ببن تاوەکو بە دووربن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و دڵنیاییش دەدات، کە بە هاوکاری یەکتر، ئەم دۆخە تێدەپەڕێت.