نه‌خۆشخانه‌ی ئاسا به‌ فەرمی ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i378444-نه_خۆشخانه_ی_ئاسا_به_فەرمی_ده_ستی_به_کاره_کانی_کرد
ئه‌مڕۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئاسا به‌فەرمی کاره‌کانی ده‌ستپێکردو پێشوازی له‌و که‌سانه‌ ده‌کات که‌ توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنان، یان گومانی توشبوونیان لێده‌کرێت و پێویسته‌ جیابکرێنه‌وه‌ و پشکنیان بۆ بکرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 20, 2020 12:08 Asia/Tehran
  • نه‌خۆشخانه‌ی ئاسا به‌ فەرمی ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد

ئه‌مڕۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئاسا به‌فەرمی کاره‌کانی ده‌ستپێکردو پێشوازی له‌و که‌سانه‌ ده‌کات که‌ توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنان، یان گومانی توشبوونیان لێده‌کرێت و پێویسته‌ جیابکرێنه‌وه‌ و پشکنیان بۆ بکرێت.

د. چالاک قه‌شانی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕشی سه‌ربه‌ ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه‌ له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به‌ ره‌سمی نه‌خۆشخانه‌ی ئاسا بۆ پارێزبه‌ندی ته‌ندروستی و توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد، که‌ ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ له‌ ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا به‌ هه‌وڵی ژماره‌یه‌ک خێرخوازی شاری سلێمانی دروستکراو له‌ ئێستادا نه‌خۆشخانه‌که‌ به‌ سه‌رجه‌م پێداویستییه‌کانییه‌وه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ پێشوازی له‌ نه‌خۆشی کۆرۆناو ئه‌وانه‌شی که‌ گومانی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لێده‌کرێت، له‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ ئه‌توانرێت پشکنینی ئه‌و ڤایرۆسه‌یان بۆ بکرێت، ئه‌گه‌ر توشبووبن هه‌رله‌ نه‌خۆشخانه‌که‌ چاره‌سه‌ری ته‌واویان بۆ ده‌کرێت.

نه‌خۆشخانه‌ی ئاسا له‌لایه‌ن ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه‌ به‌ هاوکاری ژماره‌یه‌یک سه‌رمایه‌داری شاری سلێمانی له‌ماوه‌ی ته‌نها 10 رۆژدا دروستکرا، که‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی 65 قه‌ره‌وێڵه‌یه‌و تایبه‌ته‌ به‌ چاره‌کردنی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.