حاڵەتێکی دیکەی تووشبوون بە کرۆناڤایرۆس لە پارێزگای سلێمانی تۆمار کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i378518-حاڵەتێکی_دیکەی_تووشبوون_بە_کرۆناڤایرۆس_لە_پارێزگای_سلێمانی_تۆمار_کرا
وەزارەتی تەندرووستی و دەرمانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە کۆرۆناڤایرۆسی (COVID-19 ) لە دەڤەری راپەڕینی پارێزگای سلێمانی تۆمار کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 22, 2020 07:11 Asia/Tehran
  • حاڵەتێکی دیکەی تووشبوون بە کرۆناڤایرۆس لە پارێزگای سلێمانی تۆمار کرا

وەزارەتی تەندرووستی و دەرمانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە کۆرۆناڤایرۆسی (COVID-19 ) لە دەڤەری راپەڕینی پارێزگای سلێمانی تۆمار کراوە.

وەزارەتی تەندرووستی و دەرمانی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارینامەیەکدا رایگەیاند کە بە بەردەوام کردنی تاقی کردنەوە بۆ دۆزینەوەی کەسانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ناوی تووشبوویەکی دیکە لە دەڤەری راپەڕین سەر بە پارێزگای سلێمانی تۆمار کراوە.

بە پێی ئەو راگەیەندراوە  کەسی تووشبوو پیاوێکی تەمەن ٢٧ ساڵ و فەرمانبەری بەنزینخانە بووە لە راپەڕین و  هیچ سەفەر و سەردانێکی بۆ دەرەوەی هەرێم نەبووە.

هەژماری تووشبوان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە ٤٨ کەس و لەو هەژمارە ١٣ کەس چاک بوونەتەوە و ١ کەسیش گیانی لە دەس داوە و دوو منداڵی تەمەن ٤ و ٥ ساڵیش لە نێو تووشبواندان.