لیژنەی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان : مووچەی کارمەندانی هەرێمی کوردستان کەم نابێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i379079-لیژنەی_دەوڵەتی_هەرێمی_کوردستان_مووچەی_کارمەندانی_هەرێمی_کوردستان_کەم_نابێتەوە
لیژنەی دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند کە لەم برگەیە دا پاراستنی سەلامەت و دابینی خۆراک، مووچە و دەرمان بۆ شارومەندان لەسەرووی ئەرکەکانی دەوڵەتەو مووچەی کارمەندان و مووچە بگیرانیش کەم نابیتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 03, 2020 13:18 Asia/Tehran
  • لیژنەی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان : مووچەی کارمەندانی هەرێمی کوردستان کەم نابێتەوە

لیژنەی دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند کە لەم برگەیە دا پاراستنی سەلامەت و دابینی خۆراک، مووچە و دەرمان بۆ شارومەندان لەسەرووی ئەرکەکانی دەوڵەتەو مووچەی کارمەندان و مووچە بگیرانیش کەم نابیتەوە.

لە دانیشتنیئ لیژنەی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان کەبەمەبەستی ڕەچاوکردنیی بنەماکانی پێشگرتن بە کۆرۆنا بە شێوەی ڤیدئۆ کۆنفرانس و بە سەرۆکایەتی "مەسرور بارزانی" سەرۆک وەزیرانی و "قۆباد تالەبانی" جێگرەکەی بەڕێوە چوو، بارۆدوخی ئابووری هەرێم دوای قەیرانی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت و ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تەشەنای کۆرۆنا کەوتە بەر لێکدانەوە و بارزانی جەختی کرد سەرەڕای کەمبوونەوەی داهاتەکانی هەرێم، ئەوپەڕی هەوڵەکان بۆ پێشگرتن لە زەبرە ئابوورییەکان لە شارومەندان ئەنجامدراوە ولەم برگەیە  پاراستنی سەلامەتی و دابینی مووچە، خۆراک و دەواو ودەرمان لەسەرووی ئەرکەکانی دەوڵەتە بۆ شارومەندانی هەرێم.

ئەندامانی لێژنەی دەوڵەتی بە کۆدەنگییەوە بڕیاریان گرت مووچەی کارمەندان و مووچە بگیرانی هەرێم کەم نەبێتەوە و هەموو ئەندامانی دەوڵەت نیوەی مووچە و ئیمتیازەکانی  دوومانگی خۆیان بۆ یارمەتی دانیی کەسانی کەم داهات پێشکەشی خەزنەی دەوڵەت بکەن. هەروەها ڕێکارەکانی هاسانکاری لەمەر جیبەجیکردنیی یاسای ژمارە ٢ـی پەسەند کراوەی ساڵی 2020 بۆ چاکسازی بنەڕەتی لە هەرێم بە جەختکردنەوە لە سەر ڕێکخستنی کاروباری دانەوەی مووچە پەسەند کراوە و مەسرور بارزانی وەڤدێک لە دەوڵەتی فەرمانبەری دۆزینەوەی میکانیسمی یاسایی بۆ کەمکردنەوەی باری ئابووری ڕەوشی ئێستا بۆ بازارییەکان و کڕێنشینەکان لە هەرێم کرد کەبە هۆی یاساکانیی کەرەنتینەی کۆرۆنا تووشی زەرەر و زیان هاتوون.

 لیژنەی دەوڵەتی هەرێم هەروەها پێشنیاری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئابووری بۆ کەمکردنەوەی خەرجەکانی دەوڵەت و سەریەتی دان بە دابینی مووچەی کارمەندان و مووچە بگیران و ڕاژەکاری گەیاندنی گشتی پەسەند کرد.