دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکران
نیسان 04, 2020 03:31 Asia/Tehran
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی دوو ئافرەتی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێردا راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە کە، تاوەکو ئێستا کۆی گشتیی تووشبووان بەهۆی پرسەی ئافرەتێک لە گەڕەکی کارێزان لە شاری هەولێر کە رۆژی یەکەمی نەورۆز بووە گەیشتووەتە چواردە کەس.
ھەتائێستا لە هەرێمی کوردستان ٢٠١٤ کەس تووشی کۆرۆنا بوونە کە ٧٤ کەسیان چاکبوونەتەوە و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی ٤٨ کاژێر کە لە کاژێر ١٢ی ئەمڕۆوە دەست پێ دەکات قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی راگەیاندووە و داوا لە هاونیشتمانییان دەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە.