وەزارەتی تەندروستی: 80%ـی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان هیچ نیشانەیەکیان تێدا دەرناکەوێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i379114-وەزارەتی_تەندروستی_80_ـی_تووشبووانی_کۆرۆنا_لە_کوردستان_هیچ_نیشانەیەکیان_تێدا_دەرناکەوێت
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیێنێت 80% ئەوانەی لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکەیان تێدا دەرنەکەوتووە، دوای پشکنین ‌و بەدواداچوون دەرکەوتووە کە تووشبوون ، ئەوەش یەکێکە لەو هۆکارانەی قەدەخەی هاتووچۆی تەواوەتی بۆ 48 کاژێر راگەیێندراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 04, 2020 11:16 Asia/Tehran
  • وەزارەتی تەندروستی: 80%ـی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان هیچ نیشانەیەکیان تێدا دەرناکەوێت

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیێنێت 80% ئەوانەی لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکەیان تێدا دەرنەکەوتووە، دوای پشکنین ‌و بەدواداچوون دەرکەوتووە کە تووشبوون ، ئەوەش یەکێکە لەو هۆکارانەی قەدەخەی هاتووچۆی تەواوەتی بۆ 48 کاژێر راگەیێندراوە.

د. محەممەد خۆشناو، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندووه، دوو هۆکاری سەرەکی بووە هۆی ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ ماوەی قەدەخەی هاتووچۆی تەواوەتی رابگەیێندرێت، یەکەم پابەندبوونی هاونیشتمانییان بە قەدەخەی هاتووچۆ لە رۆژانی رابردوو زۆر کەمببووەوە. دووهەم هۆکاریش ئەوەیە کە  زۆرینەی ئەوانەی لە کوردستان تووشی کۆرۆنا دەبوون کە رێژەکەیان 80% تووشبوانە سەرەتا هیچ  نیشانەیەکی نەخۆشییەکەیان تێدا دەرنەکەوتووە.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی باس لەوەشدەکات "دەکرێت کەسێک چەندین کەس تووش بکات بەبێ‌ ئەوەی بەخۆی بزانێ‌ کە تووش بووە".

رۆژی هەینی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، 14 کەس لە هەولێر بەهۆی بەرکەوتنیان بە تووشبوویەک لە پرسەیەکی هەولێر تووشی کۆرۆنا بوون.