دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی داعش لەگەرمیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i379121-دەستگیرکردنی_سەرکردەیەکی_داعش_لەگەرمیان
ئاسایش گەرمیان، دەستگیرکردنی بەرپرسێکی سەر بە داعشی راگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 04, 2020 12:18 Asia/Tehran
  • 
دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی داعش لەگەرمیان

ئاسایش گەرمیان، دەستگیرکردنی بەرپرسێکی سەر بە داعشی راگەیاند.

لەو بارەوە بەرپرسی ئاسایشی گەرمیان، لیوا نەوشێروان ئەحمەد لە بارەی ئەو سەرکردەییەی داعش بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ وتی: ئەم داعشە لەگەڵ کۆمەڵێک چەکداری دیکە لە شەڕی دژبە پێشمەرگە بەشداری کردووەو بەر لە ھاتنی داعش پەیوەندیی ھەبووە بە رێکخراوی ئەلقاعیدە و لەگەڵ ھاتنەوە داعش بووە بە ئەندامی ئەو رێکخراوە و لە شەڕی کۆلاڵە و قەرەتەپە دژبە پێشمەرگە شەری کردووە.مەحمود خورشید ناسراوە بە ئەبوعەلی لە ناوچەی جەبارە، کە لە ژێر کۆنترۆلی سوپای عێراق دایە، خۆی حەشاردابوو مانگێک لەمەوبەر بە پاسپۆرتی ساختە ھاتووە شارۆچکە رزگاری لە دەڤەری گەرمیان و دواتر لە لایەن ئاسایشی ناوچەکەوە دەستگیرکراوە.دەستگیرکراوەکە تەمەنی ٥٢ ساڵە و خەڵکی گوندی عەرەب نشینی تاترانییەیە لە قەرەتەپە، کە ئەوە ١١هەمین بەرپرسی داعشە لەڵایەن ئاسایشی گەرمیانە دەستگیرکراوە، ھەروەھا سێ لەو بەرپرسانەی دەستگیر کراون بە پلەی ئەمیری بوون‏‎.