وەزیری نێوخۆ: هەڕەشەی کۆرۆنا گەورەترە لەوەی پێشبینی دەکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i379125-وەزیری_نێوخۆ_هەڕەشەی_کۆرۆنا_گەورەترە_لەوەی_پێشبینی_دەکەن
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، هەڕەشە و مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئاستێکی بەرزدایە "بەڵام بەشێک لە هاونیشتمانییان هێشتا وەکو پێویست لە مەترسیی ڤایرۆسەکە تێنەگەیشتوون و وەریان نەگرتووە".
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 04, 2020 14:01 Asia/Tehran
  • وەزیری نێوخۆ: هەڕەشەی کۆرۆنا گەورەترە لەوەی پێشبینی دەکەن

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، هەڕەشە و مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئاستێکی بەرزدایە "بەڵام بەشێک لە هاونیشتمانییان هێشتا وەکو پێویست لە مەترسیی ڤایرۆسەکە تێنەگەیشتوون و وەریان نەگرتووە".

لەبارەی راگەیاندنی قەدەخەی تەواوی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو هەموو قەرەباڵخییەی دەبیندرا، لەگەڵ قەدەخەی هاتووچۆ یەکی نەدەگرتەوە.وەزیری ناوخۆ دەڵێت، ترسیان هەیە کە لە 15ـی شوباتەوە خەڵک بەریەککەوتنی زۆری هەبووبێت، بۆیە ئێستا دەبێت کار لەسەر ئەوە بکەین سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەن، "لێتان ناشارینەوە کە گومان دەکەین تووشبووی زیاتر لە کۆمەڵگە هەبێت". 

بە گوتەی وەزیری ناوخۆی، ئەو بڕیارانە تەنها بۆ 48 کاژێرن ئەگەر هاونیشتمانییان هاوکارمان بن، لە دۆخی بەشێک لە هاونیشتمانییان تێدەگەین، "بەڵام مەترسییەکە گەورەترە لەوەی ئێوە پێشبینی دەکەن". زەرەرمەندی سەرەکیش لەم دۆخە حکومەتی هەرێمی کوردستانە بەوەی داهاتی ناوخۆ کەمبووەتەوە و جمووجوڵی بازرگانی نەماوە.

هەرێمی کوردستان لە هەفتەی سێیەمی قەدەخەی هاتووچۆدایە، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە هەمان کۆنگرەی رۆژنامەڤانی قسەیکرد و ئاماژەی بەوە کرد، رێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاریگەریی زۆری هەبووە لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی تووشبووان. 

وەزیری تەندروستی راشیگەیاند، ئەگەر ئەو رێکارانە نەبوونایە دەبوو ئێستا ئەو تووشبووانە چارەسەر بکەین کە لە نەخۆشخانەکانیش جێگەیان نەدەبووەوە. 

د. سامان بەرزنجی هۆشداری دەدات کە مەترسیی کۆرۆنا جیدییە و داوا لە هاونیشتمانییان دەکات لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە و بەریەککەوتنیان کەمبکەنەوە. دەشڵێت، نەبوونی نیشانەکان مانای ئەوە نییە کە ئەو کەسە هەڵگری ڤایرۆسەکە نییە.