تۆمارکرانی حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەولێر
وەزارەتى تەندروستی هەرێم تۆمارکردنی توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنای لەشاری هەولێر ڕاگەیاند.
وەزارەتى تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکرا.
لەهەرێمی کوردستانیش تاکو ئێستا 311 کەس تووشی ئەم ڤایرۆسە نوێیە بوون، کە بەهۆیەوە 3 کەس گیانیان لەدەستداوە و لەبەرامبەردا 132 کەس چاکبوونەتەوە.
١٦ تووشبووى دیکەى کۆرۆنا لە هەرێم چاکبوونەوە.
له لایەکی دیکهوه، بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستىی هەولێر ڕایگەیاند، شەش تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیربووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتى تەندروستی دەربەندیخانیش چاکبوونەوەی سێ توشبووی تری کۆرۆنای راگەیاند.
د.سازان ئیبراهیم بەڕێوەبەری تەندروستی قەزای دەربەندیخان رایگەیاند: سێ توشبووی تری کۆرۆنا چاکبوونەتەوەو تەنها 11 توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندا ماونەتەوەو چارەسەر وەردەگرن.
بەڕێوەبەری تەندروستی دەربەندیخان ئاماژەى بەوەشکردوە، کۆی چاکبووەکانی کۆرۆنا لەقەزاکەیان گەیشتوەتە 19 کەس.
له م حاڵهدا نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر بە پێویستی دەزانێت ماوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ دوو هەفتەی دیکە درێژ بکرێتەوە. وتیشی: “پێشبینی دهکهم که قهدهغهکردنی هاتووچۆ درێژبکرێتهوه، بهدڵنیاییهوه ئهگهر ئهو ههموو بڕیار و ڕێوشوێنه دروستانهی حکومهتی ههرێم نهبووایه، ئێستا له قۆناغێکی یهکجار مهترسیداردا دهبووین و ههزارهها تووش بوونمان دهبوو”.
قایمقامی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو ئەو پرسانەی بە نایاسایی لە هەولێر دانرابوون هۆکاربوون بۆ هەڵکشانی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە شارەکە و ڕاشیگەیاند لهڕێگهی داواکاری گشتییهوه سزای یاسایی ئەو کەسانە دەدرێت کە پرسەکەیان داناوە.