تەندروستیی هەولێر: چاکبووەکانی کۆرۆنا گەیشتە 40 کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i379434-تەندروستیی_هەولێر_چاکبووەکانی_کۆرۆنا_گەیشتە_40_کەس
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایدەگەیەنێت، 11 توشبووی کۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەر چاکبوونەتەوە و تائێستاش کۆی چاکبووەکان گەیشتە 40 کەس.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 11, 2020 03:20 Asia/Tehran
  • تەندروستیی هەولێر: چاکبووەکانی کۆرۆنا گەیشتە 40 کەس

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایدەگەیەنێت، 11 توشبووی کۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەر چاکبوونەتەوە و تائێستاش کۆی چاکبووەکان گەیشتە 40 کەس.

بە پێی هەواڵی میدیاکانی هەرێم ، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر لەڕاگەیەندراوێکدا رایدەگەیەنێت، ۱۱ نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە،  پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکیان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە، کۆی گشتی چاکبووەکان گەیشتە 40 کەس.

بەهۆی دوو پرسەی شاری هەولێر لەهەفتەی رابردوودا زیاتر لە 100 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەو هۆیەشەوە ژمارەیەک گەڕەکی هەولێر کەرەنتین کران.

له لایه کی دیکه وه هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی سەبارەت بەڤایرۆسی کۆرۆنا پەیامێکی بڵاوکردەوە کە مژدەی تێدایە و رایگەیاند، سەرکەوتن هێندەی خۆی لە ئێوەوە نزیکە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لەفەیسبووکی خۆی پەیامێکی سەبارەت بەڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند "هاونیشتمانیان و دامەزراوە نیشتمانی و دەوڵەتی و گشتی و تایبەتەکانی کوردستان، ئێوە "نابێت و ناکرێت و ناتوانینتان" گۆڕی بە "دەبێت و دەکرێت و دەتوانین".

پەیامەکەی پارێزگاری سلێمانی لەکاتێکدایە تائێستا لەکۆی زیاتر لە 100 توشبووی کۆرۆنا، تەنها 11 توشبوو لەنەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ لەسلێمانی ماونەتەوە و زیاتر لە 95 نەخۆش چاکبوونەتەوە.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی تۆمارکردنی تووشبووانی کۆرۆنا رایگەیاند، ژمارەی پشکنینەکانیان لە ستانداردی جیهانییەوە نزیکە و پێیان ناوەتە قۆناغێکی زۆر باش لە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، لە هەولێر 11 هەزار و 400 پشکنینی کۆرۆنا کراوە و زۆرترین کەرەنتینکراوانیش لە سنووری هەولێرن، ناوبراو  دەڵێت، بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بەهۆی ئەو دوو پرسەیەوە کۆنترۆڵکراوە.

جه‌ختیشی کرده‌وه‌، دۆخه‌که‌ له‌ژێر کۆنترۆڵدایه‌، به‌ڵام نه‌گه‌یشتووینه‌ته‌ قۆناغی سه‌لامه‌تی و 6 رۆژی داهاتوو یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ ده‌بێت.

پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، هۆکاری زۆری تووشبووەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە  کە پشکنینی زۆر کراوە دەشڵێت، رۆژانە پشکنینی کۆرۆنا بۆ 700 کەس دەکەن و لەسەدا 70 ی ئەوانەی پشکنینی کۆرۆنایان بۆ دەکرێت لەهەولێرە.

پارێزگاری هەولێر دەشڵێت، ئەوانەی مووچە وەردەگرن رۆژانە ئاسانکاریان بۆ دەکرێت، بارهەڵگرەکانیش دەتوانن لە شەقامی 120 مەتری هەرکاتێک ئیش بکەن.