لە 45.2%ی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان چاکبوونەتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i379524-لە_45.2_ی_تووشبووانی_کۆرۆنا_لە_هەرێمی_کوردستان_چاکبوونەتەوە
رێژەی چاکبوونەوەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان روو لە زیادبوونە، گەیشتووەتە لە 45.2%، لەکاتێکدا هەفتەیەک پێشتر لە کۆی 214 تووشبوو، 74 کەسیان چاکبووبوونەوە، واتە رێژەکە لە 34.5% بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 13, 2020 03:25 Asia/Tehran
  • لە 45.2%ی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان چاکبوونەتەوە

رێژەی چاکبوونەوەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان روو لە زیادبوونە، گەیشتووەتە لە 45.2%، لەکاتێکدا هەفتەیەک پێشتر لە کۆی 214 تووشبوو، 74 کەسیان چاکبووبوونەوە، واتە رێژەکە لە 34.5% بوو.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بەنیازە پشکنینی کۆرۆنا بۆ هەموو ئەو  کەسانە بکاتەوە، کە لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بۆئەوەی دڵنیاببنەوە کە هەڵگری ڤایرۆسەکە نین.

د. عەلی بەرزنجی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو باسی لەوە کرد کە هەندێک لەو کەسانەی لە کۆریای باشوور کە تووشی کۆرۆنا بوون و چاکبوونەتەوە، دوای پشکنینەوەیان دەرکەوتووە کە تووشی کۆرۆنا بوونەتەوە.

لە هەرێمی  کوردستان پشکنینی تووشبووان بەپێی ستانداردی رێکخراوی تەندروستیی جیهانییە، تووشبووەکە دوای دوو هەفتە لە ماوەی 24 کاژێردا دوو پشکنینی ڤایرۆسەکەی بۆ دەکرێت، بۆئەوەی بزانرێت چاکبووەتەوە یاخود نا؛ چاودێریکردنی ئەو تووشبووانەی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە، ئەرکێکی دیکەیە.

هەروەها سێ هەزار و 528 کەس کە لە دەرەوە گەڕاونەتەوە و پشکنینیان بۆ کراوە، 12 هەزار و 355 هاونیشتمانییش بە هەڕەمەکی لەنێو پارێزگەکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان نموونەیان لێ وەرگیراوە، ئەویش بۆ زانینی رێژەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و زاڵبوون بەسەریدا.