پەتای کۆرۆنا سەرجەم کۆڕی یاد و بیرئانینەکانی ئەنفالی هەڵوەشاندەوە
وهزیری رۆشنبیری و لاوانی حکوومهتی ههرێمی کوردستان له ساڵیادی ئهنفالدا پهیامێکی بڵاو کردەوە و گوتی بە هۆی کۆرۆناوە ئەمساڵ کۆڕەکانی یادکردنەوەی ئەنفال بەڕێوە ناچێت.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەری کوردپرێس، ئەو باردۆخە قەیرانییەی بەبڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لەهەرێمدا بەدیهاتووە، و بووە بەهۆی گیرانەبەری یاساوڕێساگەلی دژواری کەرەنتینەی گشتی و قەدەخەی هاتووچۆ و قەدەغەکرانی هەرچەشنە گردبوونەوەیەک، هەڵوەشانی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسم و یادە نیشتمانی و گرینگەکان لەهەرێمیشی هەڵوەشاندووەو بۆ وێنە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجەو ڕێوڕەسم و ئاهەنگی جێژنی نەورۆزی لەهەرێم هەڵوەشاندو ئێستاش محەممەد محەممەد سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێم، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە لەبەر بارودۆخی نەگونجاوی وڵات، هیچ ڕێوڕەوسمێک بەبۆنەی سی و دووهەمین ساڵهاتی جینۆسایدی ئەنفال لە هەرێم بەڕێوە ناچێ.
ئەوە لەکاتێکدایە کە ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی بۆنەو یادگەلی وەک کیمیابارانی هەڵەبجەو رەگەزکوژیی ئەنفال هەموو ساڵێک لەگشت ناوچەکانی هەرێم و بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی قوربانیان بەڕێوە دەچێ.
شیاوی ئاماژەیە قەدەغەی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان لە١٤ی مارسەوە دەس پێ بووەو تائێستا دووجار درێژ کراوەتەوەو هەتا ٢٨ی خاکەلێوە(١٦ی ئاڤریل) بەردەوامە.