هەرێمی کوردستان کاری هاوردەکردنی سوتەمەنی دەس پێ دەکاتەوە
وەزیری ئابوریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەمەرجی ئەوەی بار لەسەر سنور لێ بدرێ و دابگیردرێ، ڕێگە دەدرێ هاوردەی سوتەمەنی بۆ هەرێم ئەنجام بگرێ لە دەروازە سنوریەکان.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، "ئاوات شێخ جەناب" وەزیری ئابوریی هەرێمی کوردستان بەدەرکردنی فەرمانێک ئیزننامەی هاوردە کرانی سوتەمەنی بۆ هەرێمی کوردستان لەڕێی دەروازە سنوریەکانی دەرکرد.
بەپێی ئەو فەرمانە، هاوردەکرانی سوتەمەنی لە دەروازە سنوریەکان و بە کەڵک وەگرتن لە تانکەڕە نەوتبەرەکان ئەنجامی گرتووە، بەو مەرجەی بۆ لەبەرچاوگرتنی یاساوڕێساو پرەنسیپەکانی پێش گرتن بەبڵاوبوونەوەی کۆرۆناڤایرۆس، سوتەمەنی هاوردەکراو لەسەرسنور و لە شوێنە دیاریکراوەکان دابگیرێ و لەلایەن نەوتبەرە ناوخۆییەکانی هەرێمیش بگوێزرێتەوە.
هەروەها جەخت لەسەر ئەوە کراوە کە هەڵمەتی گواستنەوەی سوتەمەنی دەبێ بەرەزامەندی و چاودێریی بەرپرسانی سنور و گومرک و لەبەرچاوگرتنی هەموو پرەنسیپ و پێڕەوە تەندروستی و هێمنایەتیەکان ئەنجام بگرێ.