حەوت تووشبووی کۆرۆنا لە هەڵەبجە چاکبوونەوە
نیسان 13, 2020 12:17 Asia/Tehran
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە ڕایگەیاند، لەو پارێزگایە حەوت کەس لە تووشبووان بە کۆرۆناڤایرۆس چاکبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ حەوت کەس لە نەخۆشانی تووشبوو بەکۆرۆناڤایرۆس پاش چاکبوونەوە گەڕاونەوە ماڵەکانی خۆیان.
تائێستا لە هەرێمی کوردستان٣٣٠ حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا تۆمارکراوە کە١٥٦یان چاکبوونەوەو چواریشان گیانیان لەدەست داوە.