پێنج تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی چاک بوونەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i379569-پێنج_تووشبووی_کۆرۆنا_لە_سلێمانی_چاک_بوونەوە
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی رایگەیاند، پێنج تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە کراون، بەوەش تاوەکو ئێستا 100 تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی چاک بوونەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 14, 2020 03:06 Asia/Tehran
  • پێنج تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی چاک بوونەوە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی رایگەیاند، پێنج تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە کراون، بەوەش تاوەکو ئێستا 100 تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی چاک بوونەتەوە.

دوکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، چاکبوونەوەی ئەو تووشبووانە دوای چارەسەر و چاودێرییان بووە. 

دوکتۆر یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە سلێمانی و هەڵەبجە 147 تووشبووی کۆرۆنا هەبوون، 108 کەسیان چاکبوونەتەوە و چوار کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمیش تووشبوونی کەسێکی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی راگەیاند، کە پیاوێکی تەمەن 65 ساڵانە. ئەو تووشبووە دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە و بەرکەوتەی تووشبووەکەی پێشووە. 

تۆمار کردنی ئەو تووشبووە نوێیە دوای ئەوە دێت بۆ نزیکەی 48 کاتژمێر هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکرابوو.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێرش چاکبوونەوەی 22 تووشبووی کۆرۆنای راگەیاند و دەڵێت، دوای ئەنجامدانی پشکنینە یەک لەدوای یەکەکان دەرکەوتووە کە هەڵگری ڤایرۆسەکە نین. 

لە تەواوی هەرێمی کوردستان 331 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، 195 کەس چاکبوونەتەوە و چوار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.