نێچیرڤان بارزانی: هەموو هەوڵێک دەخەینە گەڕ بۆ بە ژینۆساید ناساندنی ئەنفال
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 32 ساڵەی شاڵاوی ئەنفال رایدەگەیێنێت، داواکارین کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تی تاوانکاریی ئەنفال به ژینۆساید بناسێنێت، له‌و پێناوەشدا هه‌موو هه‌وڵێکمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ.
32 ساڵ بەسەر شاڵاوی ئەنفال تێدەپەڕێت کە قۆناخی یەکەمی لە 23ـی شوباتی 1988 دەستی پێ‌کرد و هەشت قۆناخی خایاند 182 هەزار کەس لە گەنج، منداڵ و ژن تێیدا کۆمەڵکوژ و زیندەبەچاڵ کران. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ئاماژە بەوە دەکات، "به رێز و شکۆوه هه‌موو ئه‌و قوربانییانه به‌بیر ده‌هێنینه‌وه که له‌و تاوانکارى و ژینۆسایده‌دا گیانیان به‌خشى و سه‌رى رێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانى پاکى ئه‌وان و ته‌واوى شه‌هیدانى کوردستان داده‌نەوێنین".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنفال بە سامناکترین و دڕندەترین تاوانەکانی مێژوو ناودەبات و دەڵێت، "ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵێکمان بۆ ئه‌وه بێت که به هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه نه‌درێت جارێکى دیکه نه خەڵکی کوردستانی ئێراق و نه هیچ گه‌ل و میلله‌تێکى دیکه‌ى سه‌ر زه‌مین، رووبه‌ڕووى ئه‌و تاوانکارى و ژینۆسایده ببنه‌وه".
نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی گوتووە، ده‌بێت ده‌وڵه‌تى ئێراق وه‌ک ئه‌رکى یاسایى و ئه‌خلاقیى خۆى، ئاوڕێکى جیددى له که‌سوکارى قوربانییان بداته‌وه و قه‌ره‌بووی زەبر و زیانەکانیان بکاته‌وه.