سامان به‌رزنجی: گرێبەستی کارمەندانی وەزارەتی تەندروستی نوێده‌کرێته‌وه‌
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i379590-سامان_به_رزنجی_گرێبەستی_کارمەندانی_وەزارەتی_تەندروستی_نوێده_کرێته_وه
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، "سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا بە نوێکردنەوەی گرێبەستی کارمەندانی وەزارەتی تەندروستی، سەرجەم کارمەندانی گرێبەست".
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 14, 2020 12:10 Asia/Tehran
  • 
سامان به‌رزنجی: گرێبەستی کارمەندانی وەزارەتی تەندروستی نوێده‌کرێته‌وه‌

سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، "سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا بە نوێکردنەوەی گرێبەستی کارمەندانی وەزارەتی تەندروستی، سەرجەم کارمەندانی گرێبەست".

سامان به‌رزنجی له‌میانی لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا بە نوێکردنەوەی گرێبەستی کارمەندانی وەزارەتی تەندروستی، سەرجەم کارمەندانی گرێبەست بە گرێبەستی ئاسایی و ئەوانەشی ناسراون بە گرێبەستی پەرەپێدان، نوێ کرانەوە".

وتیشی، "لەم ڕۆژانە لە وەزارەتی دارایی فەرمانی تازەکردنەوەی گرێبەستەکانیان بۆ ڕەوانە دەکرێ، دواکەوتنی نوێکردنەوەکە پەیوەندی بەو دۆخە هەبوو کە دەوام نەبوو، لەم ڕۆژانە فەرمانەکە دێتەوە و مووچەکانیشیان بۆ خەرج دەکرێت".