تورکیا پێشمەرگەی "رۆژ "بۆ شەڕکردن دەباتە لیبیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i379597-تورکیا_پێشمەرگەی_رۆژ_بۆ_شەڕکردن_دەباتە_لیبیا
بەقسەی وتەبێژی هێزی نیشتمانی لیبیا ئەحمەد مەسماری ، کە خەلیفە حەفتەر سەرۆکایەتی دەکات، هێزی پێشمەرگەی رۆژ براونەتە لیبیا بۆ شەڕکردن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 14, 2020 12:48 Asia/Tehran
  • تورکیا پێشمەرگەی

بەقسەی وتەبێژی هێزی نیشتمانی لیبیا ئەحمەد مەسماری ، کە خەلیفە حەفتەر سەرۆکایەتی دەکات، هێزی پێشمەرگەی رۆژ براونەتە لیبیا بۆ شەڕکردن.

هەر بەقسەی وتەبێژەکە ئەو هێزانەی پێشمەرگە، لەلایەن سوپای تورکیاوە براونەتە لیبیاو شەڕیان لەدژی هێزی نیشتمانی لیبیا کردووە.

ئەو وتەبێژی لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئاشکرایکرد، چەندین پەنابەری سورییان دەستگیرکردووە، کە لەسوریاوە چوونەتە لیبیا بۆ شەڕکردن‌و لەناویشیاندا هێزی پێشمەرگەی رۆژ هەبووە.

هەروەها باسی لەوەش کرد، کە ئەو هێزانە لەلایەن تورکیا لەشاری هەولێر لەهەرێمی کوردستان راهێنانی تایبەتیان پێکراوە.

ئەحمەد مەسماری ناوی کەسێکی بەناوی شاکر فەرمان ساڵح ئاشکراکردووە، کە سەر بەتورکیایەو لەگەڵ چەکدارە سورییەکان چووەتە لیبیا بۆ شەڕکردن.