مەسرور بارزانی: یاسا و ڕێسای قەدەغەی هاتووچوو درێژ دەکرێتەوە
نیسان 15, 2020 11:32 Asia/Tehran
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە سەر درێژەی بەرتەسکی وکەم کردنی هاتووچوو هەتا کۆنترۆڵ کرانی تۆکمە وتەواوی کۆڕۆنا لەهەرێم پیداگری کرد.
مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی توئیتری دا نووسیی" : ئەمڕۆ لەگەڵ ژووری هەڵمەتی پارێزگەی هەولێر تەلەفونی وتووێژم کرد ولەوان لەبەر زەحمەت ودلسوزیەکەیان ڕێزم گرت . هەروەها لەوان داوام کرد کە درێژە بدەن بە جێبەجێکرانی یاسا وڕێسای پاڕێزگاری لە سەلامەت. لە پەیامی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان داپیداگری کراوە : یاسا وڕێسای قەدەغەی هاتوو چوو ، بەشێوەی بەرتەسک بەردەوام دەبێت هەتا کاتێک کە پەرەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە گشتیی کۆنترۆڵ بکرێت.