هەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆڤەدەبێ
نیسان 15, 2020 11:37 Asia/Tehran
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چەند پرسێکی تایبەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنەکە کۆدەبێتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەنگاوەکانی داهاتووی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە تاوتوێ دەکرێت.
هاوکات لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، چۆنیەتی بەردەوامبوونی بازرگانی و کاریگەرییە ئابوورییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر هەرێم و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان دوو تەوەری دیکەی کۆبوونەوەکە دەبن.