پارێزگاری سلێمانی: حکومەتی هەرێم هاوکاریمان ناکات
نیسان 16, 2020 03:38 Asia/Tehran
پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم دەستی بەستوین و هیچ هاوکاریشمان ناکات، ئەو بودجە و هاوکاریانەی لە بەغدادەوە نێردراوە بۆ کوردستان نەگەیشتۆتە دەستی ئێمە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی داوای هەماهەنگی و هاتنەسەرخەت لەحکومەتی هەرێم دەکات و دەڵێت، نە ئەو پارەیەی حکومەت لە دەوڵەمەندەکانی کۆکردۆتەوە گەیشتووە بە ئێمە، نە ئەو پارەیەی لە عێراقەوە هاتووە دراوە بە ئێمە، نە ئەو پارەیەی لە (WHO) ەوە هاتووە بۆ هەرێم دراوە بە ئێمە، نە ئەو پارەیەشی لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە هاتووە دراوە بە ئێمە، نە ئەو بڕیارەش جێبەجێکراوە کە ماڵە کەمدەرامەتەکان هاوکاری بکرێن.
پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، حکومەتی هەرێم دەستی ئێمەیان بەستووە کە هیچ کۆمەک و داراییەک کۆبکەینەوە هەموویان بردۆتە ئەنجومەنی وەزیران بەڵام ئەو پارەیەی کۆشی دەکەنەوە هیچ نادەن بە ئێمە.